یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپپانی بە رۆژنامەی گاردیانی ئینگلیزی راگەیاندووە لە پلانیانە لە گواستنەوەی زستانەدا دیگۆ كۆستای ئیسپانی وبەرەگەز ئیسپانی بباتە ریزەكانیبەوە.
لە ئێستادا پەیوەندی نێوان كۆستا و كۆنتی راهێنەری چیڵسی لەوپەری خراپیدایەو كۆنتی بریاری داوە لە كورسی یەدەگ بهێڵێتەوە هەتا ئەوكاتەی یانەكەی بەجێدەهێڵێت.
بەرشەلۆنەش دەیەوێت ئەو یاریزانە بباتە ریزەكانیەوەو سود لە خراپی ئەو پەیوەندیی وەربگرێت كە چاوەراوندەكرێت چێڵسی بە نرخێكی كەم دەست بەرداری ئەویاریزانە ببێت كە پێشتر یاریزانی یانەی ئەتلەنتیكوَ ئەمدرید بوو.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure