پزیشكانی بواری ته‌ندروستی له باره‌ی سووده‌كانی كوزه‌ڵه روونكردنه‌وه ده‌ده‌ن، به‌و هۆیه‌ی یه‌كێكه له به‌سوودترین سه‌وزه‌كان، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ش ده‌ده‌ن به‌وه‌ی كه به ئاسانترین رێگا ده‌ڕوێت له‌ناو ئاودا. له باره‌ی سووده‌كانی كوزه‌ڵه پزیشكان ده‌ڵێن: زۆر پێویسته بۆ باری ته‌ندروستی مرۆڤ، به‌وپێیه‌ی زۆرترین ڤیتامین ده‌به‌خشێت و هه‌روه‌ها كه‌مترین كالۆری له‌خۆده‌گرێت، ده‌شڵێن: به‌هۆی خواردنی ته‌نها ۸۰ گرام كوزه‌ڵه له رۆژێكدا نیوه‌ی پێداویستی ڤیتامین بۆ ئه‌و رۆژه وه‌رده‌گریت، چونكه زۆرترین پێكهاتووه له ڤیتامین (ئه‌ی و سی و بی و ئی)، هه‌روه‌ها مادده‌ی ئاسنیش له‌خۆده‌گرێت. پزیشكان باس له نوێترین زانیاری توێژینه‌وه زانستییه‌كانیش ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن كه دژی پیربوونه‌و سوودیشی هه‌یه بۆ به‌هێزكردنی نینۆك و ته‌ندروستی قژ، جگه له‌وه‌ش پێستی ده‌موچاو روونده‌كاته‌وه. له‌هه‌مانكاتیشدا ده‌ڵێن كه به‌گشتی به‌رگری له باری ته‌ندروستی ده‌كات بۆ دووركه‌وتنه‌وه له هه‌موو نه‌خۆشییه‌كان و هه‌روه‌ها توانای پاككردنه‌وه‌ی خوێنی هه‌یه. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure