له ماوه‌ی رابردوودا كۆمپانیای سامسۆنگ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مۆبایله‌كانی له جۆری galaxy note7 زیانێكی زۆری ماددی كرد‌و هه‌روه‌ها به‌كارهێنه‌ریشیان رووی له كه‌می كرد‌و ژماره‌یه‌كی زۆریان له بازاڕه‌كانی جیهان كشانده‌وه، له ئێستاشدا ئاژانسه جیهانییه‌كانی تایبه‌ت به ته‌كنه‌لۆژیا هۆكاری ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه. دوای چه‌ندین تاقیكردنه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌ی مۆبایلی galaxy note7، ده‌ركه‌وت كه به‌هۆی ئه‌و جۆره ماددانه‌ی له دروستكردنی باترییه‌كه‌یدا به‌كارهاتوون ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه رووده‌دات، به‌وپێیه‌ی ئه‌وجۆره ماددانه گونجاو نین. چونكه بوونه‌ته هۆی گه‌رمبوون و تێكدانی باتریه‌كه‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه ته‌قیوه‌ته‌وه به‌تایبه‌ت له‌وكاتانه‌ی به شه‌حنه‌وه بووه. جێی باسه، تائێستا به ره‌سمی كۆمپانیای سامسۆنگ روونكردنه‌وه‌ی له‌وباره‌یه‌وه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌پێی سه‌رچاوه‌كان له چه‌ند رۆژی داهاتوودا به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌و سه‌رجه‌م هۆكاره‌كان به به‌ڵگه‌وه بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌و داوای لێبودرن له به‌كارهێنانیان ده‌كه‌ن. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure