ئه‌مڕۆ 18-1-2017 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ساڵنامه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی خوێندنگاكانی سنووری پارێزگای سلێمانی بڵاوكرده‌وه. به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، رۆژی 9ی ئازاری ئه‌مساڵ تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی وه‌رزی یه‌كه‌م ده‌ستپێده‌كات و پشووی به‌هاره ته‌نها 5 رۆژه ئه‌ویش رۆژانی 20 تا 25ی ئازار. هه‌روه‌ها تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رزی دووه‌میش بۆ قۆناغی 12 له رۆژی 14ی ئایار ده‌ست پێده‌كات، به‌ڵام قۆناغه‌كانی تر 22ی هه‌مان مانگ ده‌ستپێده‌كات. ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ته‌واوی به‌رواری تاقیكردنه‌وه‌كانی سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانه له سنوری پارێزگای سلێمانی: خاك - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure