19/1/2017 09:37 AM

لە ئەنجامێكی چاوەرواننەكراودا ریاڵ مەدرید لە یاریگای خۆی توشی شكست هات

لە یارییەكانی قوچناغی هەشتەی جامی شای ئیسپانیاو لە یاری چوندا لە نێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆدا یانەی ریاڵ مەدرید پێشوازی لە یانەی سێلتا فیگۆ كرد و یارییەكەی پێدۆراند.
لە گێمی یارییەكە هەردوو یانە هەوڵی زۆریان دا كە یەكەم گۆڵی یارییەكە تۆمار بكەن بەڵام هەر 45 خولەكی یارییەكە تەواو بوو هیچ گۆڵێكی تێدا تۆمار نەكرا.

لەگێمی دووەمدا یانەی ریال َمەدرید چەند هەلێكی مەترسیدارییان كردە سەر یانەی میوان بەڵام لە كۆتایدا بێ ئەنجام بوو هەتا خولەكی ئیگۆ ئەسپاس لە خولەكی 64 دا یەك گۆڵی یارییەكەی تۆماركرد.

پائ ئەو گۆڵە ریاڵ مەدرید ریزەكانی رێك خستەوەو ئەمجارە لە رێگەی  مارسیلۆ گۆڵی یەكسان بونی لە خولەكی 69 تۆماركرد,بەڵام تەنها دوای یەك خولەك سێلتا گەرایەوەو لەخولەكی 70 ئەنجامەكەیان بۆخۆیان یەكلا كردەوە كاتێك یاریزان  جۆی گۆڵی دووەمی تۆمار كرد بۆ یانەكەی بەوەش ئەركی ریاڵ مەدریدی قورس كرد بۆ یاری گەرانەوە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved