19/1/2017 10:17 AM

ئەمشەو بەرشەلۆنە رووبەرووی یانەیەك دەبێتەوە لە 2007 ەوە لەناو یاریگاكەی نەیبردووەتەوە

بریارە ئەمشەو لە یاری چونی قۆناغی هەشتی جامی شای ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە دەبێتە میوانی یانەی ریاڵ سۆسیدا كە ماوەی نزیكەی 10 ساڵە لەویاریگایە نەیبردووەنەوە.


یاریگای مونیسیپاڵ كە یاریگای تایبەت بە یانەی ریاڵ سۆسیداتە بووە رێگری بردنەوەكانی بەرشەلۆنە ئەمەش لە ساڵی 2007 ەوە دەست پێدەكات هەتا ئێستا بەڵام ئایا ئەمشەو كورانی ئینریكی ئەو یاسایە دەشكێنن چونكە لەم وەرزەدا ئەوە دووەمجارە سەردانی دەكەن لە یەكەم یاریدا كە لە خولی پلەیەكی ئیسپانیادابوو بەبێ گۆڵ یارییەكە كۆتایی هات.


یارییەكە كاتژمێر 11:15 خولەك بەكاتی كوردستان دەبێت  و چاوەرێی یارییەكی گرنگی لێدەكرێت چونكە بردنەوە لەویارییەدا تارادەیك ئەو یانەیە دەگەیەنێتە قۆناغی داهاتوو.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved