به به‌شداری به‌رهه‌می سینه‌ماكارانی كورد‌و ئێرانی 35ـه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی فه‌جر له سینه‌ماكارانی شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت. سینه‌ماكارانی كورد له ته‌نیشت سینه‌ماكارانی ئێرانی هه‌موو ساڵێك له خوله جۆراوجۆره‌كانی فێستیڤاڵی فیلمی فه‌جر به‌شدارییان كردووه‌و به به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی خۆیان خه‌ڵاتی ته‌ندیسی سیمورغی بلورینی ئه‌م فێستیڤاڵه گرنگه‌ی سینه‌مای ئێرانیان به‌ده‌ستهێناوه كه گرنگترین خه‌ڵاتی سینه‌مای ئێران دێته‌ئه‌ژمار. "محه‌مه‌د حه‌یده‌ری" به‌ڕێوه‌به‌ری 35ـه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی فه‌جر له وتارێكدا سه‌باره‌ت به‌م رووداوه گه‌وره‌یه‌ی سینه‌مای ئێران نووسیویه‌تی: سینه‌مای ئێران هه‌ڵوه‌دا به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌ڕوات و لاوانی چالاك، به دنیایه‌ك وزه‌و ئه‌ندێشه‌ی نوێوه هێواش هێواش سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن. لاوانێك كه ده‌ست له‌ناو ده‌ستی خۆشه‌ویستی و توانای مووسپییه‌كانی بواری هونه‌ر، گه‌وره‌كان و پێشه‌نگه‌كانی سینه‌ماو روانینیان به سبه‌ی و دڵه‌كانیان له دوێنێ و مێژووی پڕ له شانازی سینه‌مای ئێراندایه. ئه‌وه‌یه ره‌مزو رازی ئه‌م هه‌مووه سه‌ركه‌وتنانه‌ی سینه‌مای ئێران، سینه‌مایه‌ك كه پێی له‌ناو دابونه‌ریته كۆنه‌كان و ده‌ستی له نوێبوونه‌وه‌و مودڕێنیته‌دایه. هه‌روه‌ها نووسیوییه‌تی: 35ـه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی فه‌جر، جه‌ژنی رێزگرتن له گه‌وره‌كانی سینه‌ماو كارنه‌ڤاڵی هاتنه ناوه‌وه‌ی به‌وره‌ی لاوانی چالاك و به‌شعووری ئه‌م نیشتمانه‌یه. ئه‌م حیماسه پڕشكۆیه‌ی ئه‌مساڵی له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی "روانینی سینه‌مای ئێران"، "پێشبڕكێی سینه‌مای ئێران" (سه‌ودای سیمورغ)، "فیلمی هه‌ڵبژارده‌ی بینه‌ران"، "سینه‌مای حه‌قیقه‌ت" (پێشبڕكێی به‌رهه‌مه دیكۆمێنتارییه بڵینده‌كان) و "پێشبڕكێی راگه‌یاندن و ریكلام" به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دادوه‌ران پێكهاتوون له سینه‌ماكاران و بیرمه‌ندانی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری له به‌شی "پێشبڕكێی سینه‌مای ئێران" واته "سه‌ودای سیمورغ" له چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆردا خه‌ڵاتی ته‌ندیسی سیمورغی بلوورین پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، له‌وانه: باشترین فیلم به روانینی نه‌ته‌وه‌یی، باشترین فیلم، باشترین ده‌رهێنان، باشترین سیناریۆ، باشترین ئه‌كته‌ری رۆڵی یه‌كه‌می پیاو، باشترین ئه‌كته‌ری رۆڵی یه‌كه‌می ئافره‌ت، باشترین ئه‌كته‌ری رۆڵی ته‌واوكه‌ری پیاو، باشترین ئه‌كته‌ری رۆڵی ته‌واوكه‌ری ئافره‌ت، باشترین وپنه‌گرتن، باشترین مونتاژ، باشترین موزیك، باشترین ده‌نگ، باشترین دیزاینی سه‌حنه‌و جلوبه‌رگ، باشترین میكیاژ، باشترین دیمه‌نه تایبه‌ته مه‌یدانییه‌كان و دیمه‌نه وێنه‌ییه‌كان، خه‌ڵاتی تایبه‌تی لێژنه‌ی دادوه‌ران، خه‌ڵاتی تایبه‌تی به‌هره‌مه‌ندی دره‌وشاوه بۆ ئه‌و ده‌رهێنه‌رانه‌ی كه فیلمی یه‌كه‌میان سازكردووه‌و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی ته‌ندیسی سیمورغی بلوورینی باشترین وێنه‌ی فۆتۆگرافه‌ری فیلم. 35ـه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی فه‌جر به نمایشی كۆمه‌ڵێك فیلمی بڵیندی سینه‌مایی، دیكۆمێنتاری و ئه‌زموونی له سینه‌ماكارانی به‌ناوبانگ و لاوی ئێرانی و به نمایشی 28 فیلم له به‌شی "پێشبڕكێی سینه‌مای ئێران" (سه‌ودای سیمورغ)، 11 فیلم له به‌شی "روانینی سینه‌مای ئێران"، به‌شی پێشبڕكێی "سینه‌مای حه‌قیقه‌ت" (پێشبڕكێی به‌رهه‌مه دیكۆمێنتارییه بڵینده‌كان) و هه‌روه‌ها "پێشبڕكێی راگه‌یاندن و ریكلام" له رۆژانی 31ی ژانویه تا 10ی فێبریه‌ی 2017 له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی تاوه‌ری میلادی تاران و په‌ردیسه سینه‌ماییه‌كانی ئه‌م شاره‌و شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت. خاك - راگه‌یاندنی 35ـه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی فه‌جر
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure