21/1/2017 03:21 PM

ریتم و میلۆدی ژیان لە كۆڕێكی میوزیكیدا

هونەرمەندو میوزیكژەن فەرهەنگ غەفور كە هاوكات بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێریشە، كۆڕێكی لەبارەی پەیوەندی ریتم و میلۆدی ژیان، زمان، گوێگرتن، ئاوازو میلۆدی، ئاستەنگەكانی گوێگرتن لەمیلۆدی، وشەو تێكست، گرفتەكانی ئەمڕۆی موزیكی كوردی رێكخست. ئەمە جگە لەوەی چەند گۆرانییەكی رەسەن بەدەنگی هونەرمەند فەرهەنگ غەفور و میلۆدی و پارچە میوزیكی كوردی بەئامێری عود نمایشكران.
كۆڕەكە كاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆی رۆژی 18/1/2017، بەئامادەبوونی وەزیری رۆشنبیری و ژمارەیەك لەئەدیب و هونەرمەندانی كورد، لەماڵی وەفایی لە هەولێر بەرێوەچوو.
خاك- بەیاد مەریوانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved