22/1/2017 09:50 AM

رۆنی مۆرینهۆی رزگاركرد و یاری لوتكەش بە یەكسان بوون كۆتاییهات

لە یارییەكانی هەفتەی 22 پریمەرلیگدا یانەی مانچستەر یوانیتد لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەرووی یانەی ستۆك سیتی بویەوەو یارییەكەیان بەگۆڵێك تەواو كرد.


مانچستەر  هەرچەندە لەدەرەوەی یاریگای خۆیان بوون بەڵام باشتربوون و هێرشی مەترسیداریان دەكردە سەر یانەی خاوەن یاریگا بەڵام لەهێرشێكی هەڵگەراوەدا خوان ماتا بەهەڵە گۆڵێكی لەخۆیان تۆماركرد لە گێمی یەكەمدا.


گێمی دووەم مۆرینهۆ ماتای  هێنایە دەرەوەو واین رۆنی هاتە نێو یاربگاو لە خولەكی 94 دا توانی گۆڵی یەكسان بون بۆ یانەكەی تۆمار بكات و لە شكستی ئەم هەفتەیە رزگاری بكات كە گۆڵی ژمارە 250 بوو لەگەڵ مان یونایتد.


لە یارییەكی ترد كە یاری لوتكەی نێوان تۆتنهام مانسیتی بوو بە دوو گۆڵ بۆ هەردولا یەكسان بوون بەوەش یانەكانی پێشەوەی بوونە پاڵەوانی چێڵسیان زیاتر كرد كاتێك لیڤەرپوڵیش بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ توشی شكست هات. 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved