چه‌مكی ئازادی لێكدانه‌وه‌و واتای جیاواز له‌خۆده‌گرێت، هه‌ندێك پێیوایه مرۆڤ مافی خۆیه‌تی له‌هه‌ر كات و شوێنێك یان له‌گه‌ڵ هه‌ركه‌سێكدا بێت چی ویست تاكلایه‌نه‌و ئاره‌زومه‌ندانه ئه‌نجامی بدات، هه‌ندێكی تر پێیانوایه ئازادی سنووری هه‌یه‌و پێویست ناكات ببه‌زێنرێت. به‌گشتی ئازادی تاكه‌كه‌سی، به مانای باوه‌ڕبوونی مرۆڤ دێت به‌و ئه‌رك و مافانه‌ی باوه‌ڕی پێیه‌تی و هه‌ڵێنجانی پرۆسه‌یه‌كی عه‌قڵانییه كه به‌هۆیه‌وه ده‌بێته كردار‌و دواتر ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت له ژیانی رۆژانه‌ی مرۆڤدا، واته ده‌بێته ره‌فتارو شێوازی ژیانی مرۆڤه‌كان بێ ئه‌وه‌ی زه‌ره‌رو زیانی بۆ كه‌سانی تر هه‌بێت، ئه‌وه‌ش خۆی له هه‌موو خواست و ویست و ئاره‌زوویه‌كی مرۆڤدا ده‌بینێته‌وه هه‌ر له مه‌سه‌له‌ی خواردن و پۆشینی جلوبه‌رگ تا ده‌گاته ئازادی عه‌قڵ و فكر‌و... هتد. ئازادی وه‌ك یه‌كێك له به‌نده‌كانی جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافه‌كانی مرۆڤ له كۆمه‌ڵێكدا به‌رجه‌سته ده‌بێت كه ده‌ستوره‌كه‌ی له به‌هاكانی مافی مرۆڤه‌وه هه‌ڵقوڵابێت، زاڵێتی و باڵاده‌ستی ئاینێك یان ره‌گه‌زێك یاخود ئایدۆلۆجییه‌كی دیاریكراو زاڵ نه‌بێت، كه‌لتوورو سیستمی په‌روه‌رده‌یی له‌سه‌ر بنه‌مای راستگۆیی و راستی و شه‌فافیه‌ت دامه‌زرابێت، تاك وه‌ك خود، خۆی سه‌نته‌ر بێت و سیستمه‌كه تاكی ئازاد به‌رهه‌مبێنێت، نه‌ك خێزان یان كۆمه‌ڵ یاخود هۆزو بنه‌ماڵه‌و خێڵ. به‌گشتی زۆربه‌ی بواره جیاوازه‌كانی وه‌ك، راگه‌یاندن، سیاسی و رۆشنبیری... هتد له كوردستاندا رۆڵێكی زۆر خراپیان گێڕاوه له تێگه‌یشتن و جێبه‌جێكردن چه‌مكی ئازادی وه‌ك خۆی، به شێوه‌یه‌ك تا بتوانن یارمه‌تیده‌ر بن بۆ بونیادنانی مرۆڤی ئازاد به واتا قووڵ و فراوان و به‌رپرسیارانه‌كه‌ی، نه‌ك به‌واتا ته‌سكه‌كه‌ی و كورتكردنه‌وه‌ی ته‌نها له مه‌سه‌له‌ی ژنان و په‌یوه‌ست به خۆشی و حه‌زو ئاره‌زووه‌كانی تاك كه هه‌ڵقوڵاوی شاردنه‌وه بووه. بۆیه ده‌رئه‌نجام ره‌فتاری زۆرێك له‌و كه‌سایه‌تییه سیاسی و رۆشنبیر‌و. هتد بووه كه وایكردووه خودی چه‌مكی ئازادی له كوردستاندا ره‌تكردنه‌وه‌و كاردانه‌وه‌ی زۆری لێبكه‌وێته‌وه، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن ئیسلامییه سیاسییه‌كانه‌وه كه پێیانوایه باسكردن له ئازادی وشه‌یه‌كی ره‌هایه‌و به واتای به‌ڕه‌ڵایی و لادانی مرۆڤه‌كان دێت كه بێگومان ئه‌وه دووره له‌ڕاستی و گرنگی و واتای وشه‌كه وه‌ك ناوه‌ڕۆك و بیروباوه‌ڕ. به‌گشتی له كۆمه‌ڵی رۆژهه‌ڵاتدا، ئه‌و دیدو تێڕوانینه‌یه وایكردووه تێگه‌یشتن له ئازادی ته‌نها له دروشم‌دا خۆی ببینێته‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌ك نه‌بۆته شێوازی ژیانی زوربه‌ی مرۆڤه‌كان. وێڕای ئه‌وه‌ی ئازادی نه ئه‌سه‌ندرێت و نه ئه‌درێت، به‌ڵكو خودی ئازادی، هه‌ڵقوڵاوی هزرو ناخی مرۆڤه‌كانه‌و تێگه‌یشتنی خودی تاكه‌كانه‌و پێویسته مرۆڤ هه‌وڵی دۆزێنه‌وه‌ی بدات له ناخی خۆیداو وه‌ڵامی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت ئازادی بۆ گرنگه‌و كه‌ی وچۆن به‌كاریده‌هێنێت؟ راسته هۆكار زۆرن له به‌رده‌م تێنگه‌یشتن و به‌رجه‌سته‌نه‌بوونی ئازادییه‌كان، به‌ڵام دواجار ئه‌وه مرۆڤه‌كانن پێش هه‌موو شتێك پێویسته بزانن ده‌یانه‌وێت ئازاد بن یان نا؟ به ئازادانه ره‌فتار ده‌كه‌ن یان ناتوانن؟ بێگومان گه‌یشتن به لوتكه‌ی ئازادی وه‌ك بنه‌مایه‌كی مرۆیی، بێ قوربانی نایه‌ته بوون و بێ بوونی تاكی ئازادیش كۆمه‌ڵ ئازادی به‌خۆیه‌وه نابینێت و گه‌شه ناكات، ئه‌مه وێرای ئه‌وه‌ی ئازادی مرۆڤێك له‌وێدا ته‌واو ده‌بێت كه ئازادیی ئه‌و‌ی تر ده‌ستپێده‌كات. نووسینی/ كنێر عه‌بدوڵڵا [email protected]
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure