23/1/2017 09:17 AM

به‌م 4 نیشانه‌یه‌ بزانه‌ كه‌ گیرۆده‌ی فه‌یسبوك بویت

ئایا هه‌ست ده‌كه‌یت كه‌ ناتوانیت واز له‌ فه‌یسبووك بهێنیت؟ ئایا كه‌ له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستیت یه‌كسه‌ر په‌ڕه‌ی فه‌یسبووك ده‌كه‌یته‌وه‌؟

بۆ زانینی هۆگری (مدمین)ی خۆت به‌ فه‌یسبوكه‌وه‌ 4 نیشانه‌ باس ده‌كه‌ین، گه‌ر زانیت گیرۆده‌ی بوویت، پێویسته‌ رێژه‌ی سه‌ردانیكردنت كه‌مبكه‌یته‌وه‌.

1- ئه‌گه‌ر كه‌سێكیت گرنگی به‌ شێوه‌ی وێنه‌كان ده‌ده‌یت و له‌ زۆرترین كاتدا وێنه‌كانی خۆت ل ه‌فه‌یسبووكدا بڵاوده‌كه‌یته‌وه‌و خه‌یاڵت لای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هاوڕێكانت چی بۆ وێنه‌كه‌ت ده‌نووسن له‌ كۆمێنتدا، ئه‌وه‌ بزانه‌ تۆ گیرۆده‌ی فه‌یسبووكیت.

2- ئایا پێگه‌كانی تر به‌كارده‌هێنیت؟ ئه‌گه‌ر سه‌ردانی پێگه‌كانی تر ده‌كه‌یت جگه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، ئه‌وه‌ تۆ گیرۆده‌ی فه‌یسبوك نیت، به‌ڵام به‌پ ێچه‌وانه‌وه‌ ته‌نها گرنگی به‌ په‌یجه‌كه‌ی خۆت و فه‌یسبوك ده‌ده‌یت، ئه‌وه‌ پێویسته‌ بزانیت هۆگری فه‌یسبووك بویت.

3- له‌وباوه‌ڕه‌دایت كه‌ ناتوانیت سه‌ردانی فه‌یسبووك نه‌كه‌یت؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ت (به‌ڵێ)یه‌ ئه‌وه‌ بزانه‌ تۆ گیرۆده‌و مودمینی فه‌یسبوكیت، چونكه‌ توێژه‌ره‌ران ده‌ڵێن: ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕیان وایه‌ سه‌ردانیكردنی فه‌یسبووك مودمینیه‌، ئه‌وه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ زیاتر سه‌ردانی ده‌كه‌ن.

4- له‌وباوه‌ڕه‌دایت كه‌ فه‌یسبووك لایه‌نی ده‌روونیت باش ده‌كات؟ توێژه‌راوان له‌وباوه‌ڕه‌دان كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی روخانی ده‌روونی و شكست بوون له‌ ژیانی تایبه‌تیاندا، ئه‌وا زیاتر گیرۆده‌ی فه‌یسبووك ده‌بن، چونكه‌ تێڕوانینیان وایه‌ كه‌ فه‌یسبووك خه‌می سه‌رشانیان سوك ده‌كات.

خاك – س/ t3me



created by Avesta Group and powered by Microsoft Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved