23/1/2017 11:21 AM

یۆڤانتۆس بە دوو گۆڵی ئەرجەنتینی بردیەوە

یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لە میانەی یارییەكانی هەفتەی 22 لە خولی پلەیەكی ئیتاڵیا كە ناسراوە بە سێریا ئەی توانی سەركەوتنێكی گرنگ لەسەر یانەی لازیۆ بەدەست بهێنێت.


یۆڤی بە دوو گۆڵی هەردوو یاریزانی ئەرجەنتینی پاولۆ دیبالا و گۆنزالۆ هیگواین یسەركەوتنی بەدەست هێنا.


پاش ئەو بردنەوەیەش یۆڤی خاڵەكانی بەرزیویەوە بۆ 48 خاڵ و لە پێشەنگی خولەكەدایە هەرچەندە بە یارییەك لە دوای یانەی رۆمای دووەمەوەیە كە ئەویش خاوەنی 47 خاڵە.

لە دووی ئەنجامی یاری تردا یانەی ئەنتەر میلان بە تاكە گۆڵیك سەركەوتنی بەدەست هێناو رۆماش بە هەمان ئەنجام لە كالیاری بردەوە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved