رۆژنامەكانی ئینگلتەرا بڵاویان كردووەتەوەكە یانەی چێڵسی بەسەركردایەتی ئەنتۆنیۆ كۆنتی دەیەوێت لە گواستنەوەی هاوینەدا گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئینگلتەراو یانەی تۆرینۆ بگەرێنێتەوە خولی ئینگلیزی .
جۆهارت ماوەی زیاتر لە پێنج ساڵ گۆڵپارێزی یەكەمی یانەی كانچستەر سیتی بوو بەڵام لەگەڵ هاتنی كواردیۆلا بۆ ئەو یانەیە جۆهارت لە ریزی ئەوهانەیە دورخرایەوەو بەشێوەی خواستن رووی كردە یانەی تۆرینۆی ئیتاڵی.
تیبۆ كوارتوای گۆڵپاریزی ئێستای چێڵسی ئەگەری هەیە لە هاوینی داهاتوو رووبكاتە یانەی ریاڵ مەدرید بۆیە لە ئێستادە كۆنتی دەیەوێت جێگیرەوەی ئەو گۆڵپارێزەكەی دەست نیشان بكات كە جۆهارت نزیكترین كەس دەبێت چونكە مان سیتی بە ئاسانی دەست بەرداری دەبێت و شارەزای خولی ئینگلیزییشە
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure