لە یاری گەرانەوەی جامی یانە پیشەگەرەكانی ئینگلتەراو لە یاری پێش كۆتایدا یانەی لیڤەرپوڵ پێشوازی لە یانەی ساوسهابتۆن كرد و یارییەكەی پێ دۆراند.
هەردوو یانە لە یاری پێشودا لە نێو یاریگای ساوسهابتۆن یاریان كردو خاوەن یاریگا یارییەكەی بەگۆڵێكی بێ وەڵام سەركەوتنی بەدەست هێنابوو.
لەم یاریەشدا ساوسهامبتۆن سەرەرای ئەوەی لەدەرەوەی یاریگای خۆیبوو بەڵام توانی سەركەتن بەدەست بهێنێت و بە هەمان ئەنجامی یاری چون یارییەكەی بردەوە كە بە ئەنجامی هەردوو یاری بە دوو گۆڵی بێ وەڵام خۆی گەیاندە یاری كۆتایی و لیڤەرپوڵیش ماڵئاوایی كرد.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure