28/1/2017 10:03 AM

مارادۆنا چۆن بەراوردی ئیكاردی و باتیستوتا دەكات

 

ئەستێرەی پێشوی و ئەفسانەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی ناپوڵی دیگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا لە لێدوانیچكیدا باس لە ئاستی یاریزانی ئەرجەنتینی یانەی ئەنتەر میلان دەكات و بە بەراورد لەگەڵ ئەفسانەیەكی تری ئەرجەنتینی بەراورد دەكات.


مارادۆنا لەمیانەی ئاهەنگێكدا كە لە ناپۆلی بۆی رێكخرابوو ئاشكرای دەكات راستە ئیكاردی هاونیشتیمانم یاریزانێكی نایابەو ئاستێكی بەرز لەگەڵ ئەنتەر پێشكەش دەكات بەڵام ئەو یاریزانێكی ناپاكە لە رووی كۆمەڵایەتیەوەو بۆیە من قسەی لەگەڵ ناكەم.


مارادۆنا دەڵێت "ئیكاردی گۆڵكارێكی بەتوانایە بەڵام ناتوانین بڵێین ئەو باتیستوتای نوێیە چونكە باتی بەرامبەر دە ئیكاردی گۆڵكار بووە و تۆری یانەكانی تری هەژاندووە  باصتاوەرێبین لە داهاتووی ئەو یاریزانە".




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved