چۆن خۆت له مردنی بێده‌نگ ده‌پارێزیت
به‌ره‌وپێشچوونی بواری ته‌كنه‌لۆجیا سه‌ره‌ڕای خزمه‌ته گه‌وره‌كانی به ژیانی مرۆڤایه‌تی، له‌هه‌مانكاتدا یه‌كێكن له هۆكاره‌كانی مردن، به جۆرێك كه كاریگه‌رییه‌كانیان له‌سه‌ر مرۆڤ به مردنی بێده‌نگ ناوده‌برێت. ئامێره تهكنهلۆجیهكانی وه‌ك مۆبایل، لاپ‌تۆپ و ئامێره وایهرلێسهكان كه شه‌پۆله ئهلیكترۆمهگنهتی به‌كارده‌هێنن، كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروست ده‌كه‌ن. بۆ دووركه‌وتنه‌وه له‌و كاریگه‌ره نهرێنیانهو خۆپاراستن له زیانی شه‌پۆله رادیۆییه‌كان ده‌توانرێت چه‌ند رێگایه‌ك به‌كاربهێنرێت. ئه‌وانیش: * به‌كارنه‌هێنانی راوته‌ری وایه‌رلێس له چێشتخانه‌و ژووری نوستندا. * دووركه‌وتنه‌وه له دانانی مۆبایل له گیرفان یاخود به‌ستنی به قایشی جلوبه‌رگه‌وه. * به‌كارهێنانی ته‌له‌فۆنه وایهرییهكان له‌ناو ماڵدا له جێگای مۆبایل. * به‌كارهێنانی نووسین و نامه له‌بری گفتوگۆكردن به مۆبایل. * دووركه‌وتنه‌وه له به‌كارهێنانی مۆنیته‌ره بچوكه‌كان كه به شه‌پۆله مایكرۆیهكان كارده‌كه‌ن. * كوژاندنه‌وه‌ی ئامێره وایهرلێسهكان به‌ر له نووستن. خاك – ژیمان عبدالرحمان س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure