زانایانی رووسی له توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه له زانكۆی لێكۆڵینه‌وه‌ی ناوه‌ندی ئه‌نجامیان داوه، رۆژی له‌دایكبوونی كه‌سه زیره‌كه‌كانیان دیاری كرد. به‌پێی توێژینه‌وه‌كه كه له‌سه‌ر ٧٥٠ كه‌سایه‌تی زیره‌كی جیهان ئه‌نجامدراوه كه له سه‌ده جیاوازه‌كاندا له‌دایكبوون، گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه كه‌سایه‌تییه زیره‌ك و به‌ناوبانگه‌كان له ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌و به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه‌دا له‌دایكده‌بن. به‌پێی توێژینه‌وه‌كه، له ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌دا كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی وه‌ك بایرون، یوری گاگارین، موزارت، رحمانینوف، تۆڵستۆی، چارلی چاپلین..هتد له‌دایكبوون، له به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه‌شدا كه‌سایه‌تییه‌كانی وه‌ك به‌لزاك، شاژنه كاترینای دووه‌م، مایاكوفسكی و نیچه له‌دایكبوون. توێژینه‌وه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، مانگی شوبات دیارترین مانگی له‌دایكبوونی كه‌سه زیره‌كه‌كانه. خاك – ژیمان عبدالرحمان س/ نوفوستی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure