كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن به بینراو و نووسراو و بیستراوه‌وه له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا بۆته چالاكترین و كاریگه‌رترین ئامڕازی گه‌یاندن و په‌یوه‌ندی و له‌هه‌مانكاتدا كاریگه‌ری زۆر‌و گه‌وره‌ی رۆژانه‌ی هه‌یه له ژیانی كۆمه‌ڵ به‌گشتی و ئاڕاسته‌كردنی دۆخ و پێگه‌ی ژنان به‌تایبه‌تی، هه‌ربۆیه به ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م ناوزه‌ند ده‌كرێت. كاریگه‌ری راگه‌یاندن به جۆر‌و ئه‌ندازه‌یه‌كه كه له هه‌ندێك كاتدا سنووری دابونه‌ریته باوه‌كانی كۆمه‌ڵی به‌زاندووه‌و بۆته به‌رهه‌مهێنه‌رو ده‌رهاویشته‌ی دابونه‌ریتی نوێی وه‌رگیراو كه پێشتر لای خه‌ڵك نه‌بووه، هه‌روه‌ها ئاڕاسته‌كردنیان رووه‌و هه‌ڵبژاردنی جۆری كار‌و دۆزینه‌وه‌ی كه‌سایه‌تییان. به‌پێی دوا لێكۆڵینه‌وه‌ی ساڵی 2016 كه له كوردستاندا ئه‌نجامدراوه، له زوربه‌ی نێوه‌ندی بڕیارسازی و پۆسته باڵاكانی كه‌ناڵه‌كانی بینراو و سایته ئه‌لیكترۆنییه‌كاندا رێژه‌ی ژن بریتییه له (0%)، هه‌روه‌ها له سه‌رجه‌م پۆستی سه‌رۆك و جێگری ده‌زگاكانی راگه‌یاندن هه‌مان رێژه‌ی ژنان به‌دیده‌كرێت. هۆكاره‌كان پێواری ژن له ده‌زگاكانی راگه‌یاندندا زۆرن، گرنگترینیان باڵكێشانی كلتوری عه‌قڵیه‌تی پیاوسالارییه به‌سه‌ر نێوه‌ندی كه‌ناڵه‌كانه‌وه كه بێگومان عه‌قڵییه‌تێكه له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا په‌روه‌رده‌یه‌كی جیاكارانه‌ی ره‌گه‌زی پیاده ده‌كات كه ده‌شێت ئه‌و په‌روه‌رده‌و عه‌قڵیه‌ته ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌سه‌ر هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌وه هه‌بێت، هه‌روه‌ك چۆن رۆچۆته ناو هه‌موو په‌یوه‌ندییه مرۆیی و بواره جۆربه‌جۆره‌كانی ژیانه‌وه. كه‌مته‌رخه‌می و لاوازی بایه‌خدانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به رۆڵ و پێگه‌ی ژنان له میدیادا له لایه‌ك و كه‌می رێژه‌ی ژنان له ناوه‌ندی بڕیارسازی و سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كانی راگه‌یاندن به‌گشتی، كه‌می ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت له به‌رده‌م ژنانی میدیاكاردا، قه‌تیسكردنی ژنانی میدیاكار له نێوه‌ندی كاره رووكه‌شی و لاوه‌كییه‌كانی هه‌ن، سه‌یركردنی ژنان وه‌ك جه‌سته‌و سێكس و مێینه‌یه‌ك زیاتر وه‌ك له توانا‌و لێهاتووییان وه‌ك مرۆڤ، پێشێلكردنی مافه‌كانی ژنان له‌لایه‌ن كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه‌و متمانه نه‌بوون به عه‌قڵ و هزرو توانای ژنان به‌گشتی له لایه‌كی تر، هه‌موویان هۆكار یان گرفتی تری سه‌ره‌كی ژنانن له نێوه‌ندی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندندا. ئاسه‌واره‌كانی پێواری ژنان به‌گشتی له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندندا له چه‌ند خاڵێكدا خۆی ده‌بینێته‌وه له‌وانه: به‌ڕێوه‌بردنی كه‌ناڵه‌كان و رووماڵكردنی هه‌واڵی ژنان و ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌كان زیاتر به دیدێكی پیاوسالارانه ده‌بێت، پۆلێن‌كردن و سنورداركردنی ژنان له‌ڕووی جۆری كاره‌كانیانه‌وه، دووركه‌وتنه‌وه‌و په‌راوێزكردنی ژنان، پێواری دیدو تێڕوانینی و په‌یامی ژنان، جیاكاری و جیاوازیكردن له‌گه‌ڵ ژنانی میدیاكار، رانه‌گرتنی باڵانسی جێنده‌ری له نێوه‌ندی پۆسته‌كانی راگه‌یاندنداو به‌رهه‌مهێنانی جۆره‌كانی توندوتیژی به‌گشتی. به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی پێگه‌و رۆڵی ژنان له نێوه‌ندی راگه‌یاندنه‌كاندا له‌ڕووی چه‌ندێتی و چۆنێتییه‌وه هه‌وڵی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی پێویسته، به‌گشتی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و خودی ژنان ته‌واوكه‌ری یه‌كترن بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجه‌كه بپێكن و پێكه‌وه ده‌توانن رۆڵی گه‌وره‌یان هه‌بێت له گۆڕانكارییه‌كاندا، به شێوه‌یه‌ك هه‌م پێویسته ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به پلان و ستراتیج و به‌رنامه‌ی كاری خۆیان و سیاسه‌تیاندا بچنه‌وه‌و به دیدگایه‌كی دیموكراسی و مرۆڤدۆست و جێنده‌رییانه‌و دوور له جیاكاری مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ واقعه‌كه‌دا بكه‌ن و هه‌م خودی ژنان خۆیان ده‌توانن رۆڵی كاریگه‌رو چالاك بگێڕن له‌و گۆڕانكارییانه‌دا به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشمه‌ندیان و ئاماده‌بوونیان بۆ كێبڕكێ و روبه‌ڕووبونه‌وه‌و تێكشكانی به‌ربه‌سته‌كان، به ئامانجی رۆڵبینینی خۆیان و راسته‌قینه‌ی میدیاكان و كاریگه‌ری فعلی میدیا رووه‌و گۆڕانكاری ریشه‌یی و سه‌ره‌كی و نیشاندانی دیوی راسته‌قینه‌ی دیموكراسی. نووسینی: كنێر عه‌بدوڵڵا [email protected]
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure