یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی هەرچەندە لەم وەرزەدا سەرەتایەكی خراپی دەست پێكدر بەڵام یاری لە دوای یاری لە ئێستادا تواناكانی بەرزدەبێتەوە لەسەر دەستی ئەنچیلۆتی راهێنەر.
دوا یاری بایرن بەرامبەر یانەی ڤێردەبریمەنی ئەڵمانی بوو لە میانەی هەفتەی 18 ی خولی بۆندیس لیگاداو توانی سەركەوتنێكی قورس بەدەست بهێنێت بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك .
گۆڵەكانی یارییەكە ئاریان رۆبن و داڤید ئەلابا تۆمارییان كرد كە بەو بردنەوەیەش بایرن توانی خۆی لە پێشەنگی خولەكە جێگیر بكات و بە 45 خاڵ و بە جیاوازی سێ خاڵ پێش یانەی ریزەن بال سپۆرت بكەوێت.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure