گۆڕانكارییه‌كان و زیادكردنی تایبه‌تمه‌ندیی بۆ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك به‌رده‌وام له زیادبوونه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له تازه‌ترین تایبه‌تمه‌ندیدا زیادكردنی پۆستی كاتییه. ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك به‌ناوی storiesـه‌و به شێوه‌یه‌كه كه به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن وێنه یان ڤیدیۆی كورت بڵاوبكه‌نه‌وه، هاوشێوه‌ی سناپ چات و ئینستاگرام، كه پۆسته‌كانیشی به‌هه‌مانشێوه بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر ده‌مێنێته‌وه‌و دواتر خۆی ده‌سڕدرێته‌وه. له ئێستاشدا ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه چه‌ند وڵاتێكی كه‌می گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵام له ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵدا له سه‌رجه‌م وڵاتاندا به‌كارهێنه‌رانی ده‌توانن سوودی لێوه‌ربگرن. سوودی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه له‌وه‌دایه كه ئه‌و پۆستانه یان ڤیدیۆیانه‌ی به‌كارهێنه‌ران ئاره‌زووی ئه‌وه ناكه‌ن بۆ به‌رده‌وام له‌ناو فه‌یسبووكه‌كه‌یان بمێنێته‌وه، له‌م به‌شه‌دا پۆستی ده‌كه‌ن و دوای 24 كاتژمێر ئۆتۆماتیكی ده‌سڕدرێته‌وه. خاك - لانه كاشان س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure