لە میانەی هەفتەی 22 ی خولی پلەیەكی ئیتاڵیداو لە یاری نێوان هەردوو یانەی یۆڤانتۆس و ساسۆلۆدا یۆڤانتۆسی پاڵەوانی پێنج ساڵی رابردوو سەركەوتنێكی بەنرخی بەدەست هێنا.
یۆی توانی سێ خاڵی یارییەكە بەدەست بهێنێت بە دوو گۆڵی هیگواین و سامی خزێرا كە لە خولەكەكانی 9 و 23 دا تۆمارییانكرد.
دوای تەواو بونی یارییەكە یۆڤانتۆس بە 51 خاڵ پێشەنگی گرتووە و یارییەكی دواخراوی هەیە .
لە یارییەكی تردا رۆما بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ توشی دۆران هات لەسەر دەستی یانەی سامپەدۆریا و لە پلەی دووەم مایەوە و میلانیش بە دوو گۆڵ بەرامبەر گَۆڵێك بە یانەی ئۆدەنێزی دۆرا.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure