چای سه‌وز، یه‌كێكه له‌و خواردنه‌وانه‌ی سوودێكی زۆر به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، پزیشكانیش رێنمایی هاووڵاتیان ده‌كه‌ن به‌رده‌وام رۆژانه چای سه‌وز بخۆنه‌وه، به‌وپێیه‌ی كاریگه‌ری گرنگی ده‌بێت له‌سه‌ر رێكخستنی ته‌ندروستی مرۆڤ. سووده‌كانی خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز بریتییه له رێگیری كردنی ئۆكساندن له له‌شدا به‌هۆی بوونی مادده‌ی (كاتشین) تێیدا، هه‌روه‌ها زیانگه‌یاندن به خانه‌كانی له‌ش راده‌گرێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هاتوچۆی خوێن له جه‌سته‌دا چالاك ده‌كات و رێژه‌ی چه‌وری خوێن هاوسه‌نگ ده‌كات. توێژینه‌وه نوێیه‌كانیش كه له‌نێوان ساڵانی ٢٠١٣-٢٠١٦ ئه‌نجام دراون، سه‌لماندویانه كه خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز یه‌كێكه له رێگاكانی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و رێگرتن له به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن. له توێژینه‌وه‌یه‌كیشدا كه له وڵاتی سوید ئه‌نجام دراوه، پزیشكان ئه‌و ئه‌نجامه‌یان ده‌ستكه‌وتووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی چای سه‌وز ده‌خۆنه‌وه مێشكیان چالاكتره‌و بیركردنه‌وه‌یان باشتر كارده‌كات به به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی چای سه‌وز ناخۆنه‌وه، به‌وهۆیه‌ی رێگیری ده‌كات له توشبوون به نه‌خۆشی له‌بیرچوونه‌وه. یه‌كێكی تر له سووده‌كانی چای سه‌وز رێگیری كردنه له توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره، چونكه هۆكارێك ده‌بێت بۆ رێكخستنی رێژه‌ی شه‌كر له خوێندا به‌هۆی بوونی مادده‌ی كاتیشینه‌وه، له‌هه‌مانكاتدا پزیشكان رایده‌گه‌یه‌نن كه خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز به‌سووده بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت كێشی له‌شیان كه‌مبكه‌نه‌وه. خاك – ژیمان عبدالرحمان س/ سایتی الوطن
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure