رۆژی 30-1-2017 له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا، چینییه‌كان جه‌ژنێكی كه‌لتووری خۆیان به‌ناوی بۆنه‌ی ره‌نگه‌كان كرده‌وه. كه له سه‌ره‌تای هه‌موو ساڵێكدا سازده‌كرێت. ئه‌و بۆنه‌یه‌ش به شێوه‌یه‌ك بوو كه له رێگای سه‌ره‌كی به‌ریتانیا به‌ڕێكه‌وتن و چالاكییه‌كانی خۆیان نمایش كرد، كه ناسراوترینیان نمایشی كه‌ڵه‌شێری دروستكراو بوو تایبه‌ته به‌و بۆنه‌یه.
جێی باسه، له‌و بۆنه‌یه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیانی چینی و به‌ریتانی و كه‌سایه‌تی ناسراو به‌شدار بوون.
خاك - لانه كاشان س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure