31/1/2017 09:40 AM

كۆفاسیج توشی شۆك بووە بەهۆی رۆناڵدۆوە

یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی ریاڵ مەدرید و یاریزانی كراوتی كۆفاسیج رای گەیاندووە كە لە یاری نیچوان یانەكەی و ریاڵ سۆسیداد توشی شۆك بووە .

لە لێدوانێكیدا یاریزانەكەی مەدرید دەڵێت توشی شۆك بووم لە یاری یانەكەمان بەرامبەر یانەی سۆسیداد كاتێك هاندەران فیكەی نارەاییان بۆ رۆناڵدۆ لێدەدا چونكە ئەو ئەستێرەیەكی گرنگی یانەكەمانە.

كۆڤاسیج لەویاریەدا رۆناڵدۆ پاسێكی پێداو گۆڵێكی یارییەكەی تۆماركرد و ئاستێكی بەرزیش پێشكەشكرد پێی وایە دەبێت هەموو هەوڵێك بدات بۆ ئەوەی بە شێوەی سەرەكی لە یانەكەی بەردەوام بێت.

لەویارییەدا هاندەرانی مەدرید وەك نارەزاییەك بەرامبەر رۆناڵدۆ كە دوو یاری بوو ئاستی جێگیر نەبوو فیكەی نارەزاییان بۆ ئەو یاریزانە لێ دەدا هەرچەندە یارییەكە بە سێ گۆڵی بێوەڵا لەسودی مەدرید هات و رۆناڵدۆش گۆڵێكی تۆمار كرد.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved