31/1/2017 10:06 AM

به‌ كه‌مترین ماوه‌ مۆبایله‌كه‌ت شه‌حن بكه‌ره‌وه‌

ئه‌گه‌ر كاتت كه‌مه‌و مۆبایلی زیره‌ك به‌كارده‌هێنیت و ده‌ته‌وێت به‌ كه‌مترین ماوه‌ شه‌حنی بكه‌یته‌وه‌، ئه‌وا ئایكۆنی (airplane)ی مۆبایله‌كه‌ت بكوژێنه‌وه‌و پاشان مۆبایله‌كه‌ت له‌ كاره‌با بده‌، ده‌بینیت له‌ ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا مۆبایله‌كه‌ت پڕ شه‌حن ده‌بێت.

هۆی زوو شه‌حنكردنه‌وه‌ی مۆبایل دوای كوژاندنه‌وه‌ی airplane بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ ئه‌و ئایكۆنه‌ ئه‌و شه‌پۆلانه‌ی پێویسته‌ بۆ كاركردنی زۆربه‌ی به‌رنامه‌و خه‌تی ئینته‌رنێتی مۆبایله‌كه‌ رایده‌گرێت، كه‌ هه‌ریه‌ك له‌و ئایكۆن و به‌رنامانه‌ له‌ شه‌حنی مۆبایله‌كه‌ كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ به‌ راگرتنیان مۆبایله‌كه‌ش به‌ كه‌مترین ماوه‌ شه‌حن ده‌رێته‌وه‌.

جێی باسه‌، به‌كارهێنه‌رانی مۆبایله‌ زیره‌كه‌كان له‌زۆر كاتدا airplane ده‌كوژێننه‌وه‌، بۆنموونه‌ ئه‌وكاتانه‌ی ده‌یانه‌وێت كه‌س تێلیان بۆ نه‌كات، یان ئۆتۆمبێل لێده‌خوڕن و ده‌یانه‌وێت پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن له‌پێناو سه‌لامه‌تیان، یان له‌كاتی بۆنه‌و كۆبوونه‌وه‌ تایبه‌ته‌كاندا بۆئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیان پێوه‌ نه‌كرێت، هه‌روه‌ها چه‌ند كاتێكی تریش، هه‌ربۆیه‌ كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئایكۆنه‌ی مۆبایل زۆر كه‌س به‌ ئارامبوونه‌وه‌ی مێشك ناوی ده‌بات.

خاك - لانه‌ كاشان
س/ ئاژانسه‌كان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved