بۆ له‌مه‌ودووا نیگه‌رانی ئه‌وه مه‌بن كه‌رۆژانه به نارێكی هه‌ڵسابن له خه‌و واتان زانیبێت كه جه‌سته‌یه‌كی ته‌ممه‌ڵتان هه‌یه و كه‌سانێكی ته‌ممه‌ڵ بن ، به پێچه‌وانه‌وه هۆكاری دیكه‌ی له پشت ئه‌وه‌وه هه‌یه. دڵنیام له ژیانتانا رووبه‌رووی ئه‌وه بوونه‌ته‌وه كاتێك كاتژمێری ئاگادار كردنه‌وه‌كه‌تان له پشت سه‌رتانه‌وه بۆ به‌ئاگا هاتنه‌وه لێی داوه و ئێوه‌ش كاته‌كه‌یتان دوواخستووه بۆ ئه‌وه‌ی كاتێكی زیاتر بنون ، یان ده‌توانم بڵێم رووبه‌رووی ئه‌وه‌ش بونه‌ته‌وه كه جار هه‌بووه به ده‌نگه‌كه‌شی به ئاگا نه‌هاتوونه‌ته‌وه ، دڵ له دڵ مه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شت به‌سه‌ر هاتبێت تۆ كه‌سێكی كه‌مته‌رخه‌م و ته‌ممه‌ڵ نیت ، به‌ڵكو پێشتر تۆ كه‌سێك بوویت به كه‌مته‌رخه‌میه‌وه كاته‌كانی خه‌وت دابه‌ش كردووه و ئه‌نجامه‌كه‌ی ئێستا ده‌رهاویشته‌ی پێشتره. به پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ركه‌وتووه ، ئه‌و كه‌سانه‌ی كاته‌كانی خه‌ویان دابه‌ش كردووه به یه‌كسانی‌و به‌شێوه‌یه‌كی درووست ده‌خه‌ون زیاتر زیره‌كی له مێشكیاندا دركی پێ ده‌كرێت و له كاره‌كانیاندا زیاتر ده‌توانن داهێنان بكه‌ن و ئاره‌زوویان بۆ كار كردن هه‌یه ، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ر رۆژه‌و له كاتێكدا ده‌خه‌ون ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ناتووانن داهێنان بكه‌ن له ژیانیاندا ، به‌ڵام له‌م نێوه‌نده‌دا كه‌سانێك هه‌ن كه ده‌یانه‌وێت كاته‌كانیان رێك بكه‌نه‌وه به‌ڵام. ئه‌م بابه‌ته بووه‌ته ناونیشانی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی ساوزمبتۆنی به‌ریتانیا و تیایدا روون كراوه‌ته‌وه ئایا ده‌ته‌وێت به‌باشی بژیت و كێشه‌ی ته‌ندروستیت نه‌بێت ئه‌وا به‌باشی بخه‌وه و كاته‌كانت به‌باشی دابه‌ش بكه ، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر له كاتژمێره‌كانی سه‌ره‌تای رۆژدا به‌ئاگا بێیت ئه‌وا رۆژێكی باشت له‌به‌رده‌مدا ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی گۆرانكاری له ژیانا بكه‌یت. هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌كه تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دره‌نگ هه‌ڵ ده‌ستن له خه‌و ، به‌و كه‌سانه‌ی ووتوه كه ئێوه شكست خواردوون له ژیانتانا چونكه ئه‌وه‌نه ناخه‌ون كه سوودتان پێ بگه‌یه‌نێت ، هه‌روه‌ها به‌و كه‌سانه‌ش كه خه‌و له ٢٤ كاتژمێره‌كه‌دا به‌شیان ناكات ، پێیان ده‌ڵێێت، ئێوه پێویستتان به پشوویه‌كی باشه‌و له گه‌ڵیشیدا گۆرانكارییه‌كی باش بكه‌ن له ژیانتاندا ، تایبه‌ت به مه‌ترسیه‌كانی خه‌و ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه ، كه هه‌ندێك كه‌س له ٢٤ كاتژمێره‌كه‌دا ١٢ كاتژمێر ده‌خه‌وون ، ئه‌و كه‌سانه به نه‌خۆش ناو ده‌بات و روونیش كراوه‌ته‌وه كه ئه‌و كه‌سانه زوو توشی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و قه‌ڵه‌وی و نه‌مانی به‌رگری ده‌بن.
ئاژانسەكان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure