شوێنه‌واری كۆلیسیم، ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی شاری رۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیاوه، مێژووی دروستكردنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ئیمۆپڕاتۆریه‌تی رۆمانییه‌كان له سه‌ده‌ی یه‌ك له‌نێوان ساڵانی ٧٠، ٧٢ ی دوای زایینی. راڕه‌وی كۆلیسیوم له سه‌رده‌می كۆندا بۆ نمایشی زۆرانبازی و پێشكه‌شكردنی درامای بنچینه ئه‌فسانییه‌كان به‌كارهاتووه‌و توانای له‌خۆگرتنی ٥٠-٨٠ هه‌زار بینه‌ری هه‌یه. كۆلیسیوم له‌سه‌ره‌تادا ناوه راستییه لاتینییه‌كه‌ی بریتی بووه له (ئه‌مفسیتا فلایڤن) و له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداری رۆمانی (فلاڤیان دینستی) دروستكراوه. ناوی كۆلیسیوم (Colosseum) وه‌رگیراوه له colossal statute of nero واتا په‌یكه‌ری زه‌به‌لاح. له ئێستاشدا كۆلیسیوم هێمایه‌كه بۆ فه‌رمانڕه‌وایه‌تی رۆمه‌كان و بووه‌ته شوێنه‌وارێكی مێژوویی كۆن و سه‌رنجڕاكێش كه ساڵانه هه‌زار گه‌شتیار به مه‌به‌ستی بینینی روو له شاری رۆما ده‌كه‌ن. خاك – ژیمان عبدالرحمان س/ historic place
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure