زه‌یتی گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ی ره‌ش یه‌كێكه له زه‌یته رووه‌كییه به‌سووده‌كان، له ڤیتامینه‌كانی A,C,D و دژه‌ئۆكسیده‌كان پێكدێت و سوودێكی زۆر به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت. سووده‌كانی زه‌یتی گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ی ره‌ش بریتیت له: 1- رێگری له هه‌موو جۆره‌كانی شێرپه‌نجه ده‌كات و ناهێڵێت دابه‌شبوونی ناڕێكی خانه‌كان رووبدات. 2- رێگه له پیربوونی پێشوه‌خت ده‌گرێت و پارێزگاری له ئه‌ندامه‌كانی له‌ش ده‌كات و هه‌روه‌ها رێگره له ماندووبوونیان. 3- ده‌بێته هۆی باش كاركردنی خانه‌كانی مێشك و رێژه‌ی زیره‌كی و توانای وه‌رگرتن زیاد ده‌كات. 4- توشبوون به نه‌خۆشییه بۆماوه‌ییه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه. 5- ئه‌ندامه‌كانی هه‌رسكردن چالاك ده‌كات و رێگر ده‌بێت له دروستبوونی گرژی ناوسك و غازات. 6- جه‌سته به‌هێز ده‌كات و وزه‌یه‌كی زیندوو به له‌ش ده‌به‌خشێت. 7- جومگه‌كان ده‌پارێزێت له هه‌وكردن. 8- راده‌ی بینین به‌هێز ده‌كات و رێگر ده‌بێت له توشبوونی چاوه‌كان به‌و نه‌خۆشیانه‌ی به‌هۆی به‌ساڵاچون رووده‌ده‌ن. 9- رێژه‌ی شه‌كر له خوێندا هاوسه‌نگ ده‌كات. خاك – ژیمان عبدالرحمان س/ صحتی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure