4/2/2017 10:42 AM

بەرشەلۆنە لە كامپنۆ پێشوازی لە یانەی هەرێمێكی تری وەك خۆی دەكات

لە هەفتەیەكی نوێدا لە خولی لالیگا ستاندەری ئیسپانی دا یانەی بەرشەلۆنە لە لە یاری لوتكەی ئیسپانی دا پێشوازی لە یانەی ئەتلەنتیك بیلباوی یانەی هەرێمی باسك دەكات.


بەرشەلۆنە كە ماوەی چەند یارییەكە ئاستێی ناجێگیر لە خولەكە پێشكەش دەكات و لە ئێستادا بە جیاوازی گۆڵ لە پلەی دووەمی خولەكەدایە لەگەڵ ئیبیلیە و ركابەرەكەی لە جیاوازییەكی زۆر لە پێشەوەیە كە یانەی ریاڵ مەدریدە.


بەرشەلۆنە دەیەوێت بە بردنەوەی لەم یارییەدا جیاوازییەكانی لەگەڵ یانەی پێشەنگ كەمتر بكاتەوە,لەلایەكی ترەوە بیلباو دەیەوێت بە ئەنجامێكی باش كامپنۆ بە جێ بهێڵێت بۆ ئەوەی لەریزی یانەكانی پێشەوە نزیك ببێتەوە كە لە ئێستادا لە پلەی حەوتەمدایە.


یارییەكە كاتژمێر 6:15 ی ئێوارە دەبێت بەكاتی كوردستان كە دواتر دوو یاری تر بەرێوە ئەچێت لەم كاتانەدا:
لیگانس-ئەتلەنتیكۆ مەدرید 8:30
ئیبار-ڤالەنسیا 10:45




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved