وڵاتانی جیهان خاوه‌نی یاسای جۆراوجۆر‌و تایبه‌ت به خۆیانن، به‌ڵام به‌شێك له‌و وڵاتانه خاوه‌نی یاسایه‌كن كه به سه‌یرترین یاساكانی جیهان داده‌نرێن و هۆكاری جۆراوجۆر له‌پشت دانانی ئه‌و یاسایانه‌وه‌ن. 8 یاسا له وڵاته جیاجیاكاندا به سه‌یرترین یاسا هه‌ژمار كراوه‌ن، ئه‌وانیش: 1- له وڵاتی چین ئه‌و كه‌سانه‌ی توانای زیره‌كیان كه‌مه‌و به كه‌سانی (گێژ) ناوده‌برێن، رێگه‌ی چوونه زانكۆیان لێده‌گیرێت. 2- له وڵاتی ئێرله‌ندا نابێت شه‌راب له به‌رده‌می مانگادا بخورێته‌وه. 3- له وڵاتی دانیمارك نابێت له رۆژانی یه‌كشه‌ممه‌دا ئاژه‌ڵی به‌راز بشۆردرێت. 4- له وڵاتی سویسرا نابێت له‌دوای كاتژمێر 10:00ی شه‌وه‌وه گۆڕانكاری له سیفۆنی ته‌والێته‌كاندا بكرێت. 5- له وڵاتی فه‌ره‌نسا نابێت هیچ به‌رازێك جلوبه‌رگی له‌به‌ر بكرێت یاخود دابپۆشرێت به پۆشاكێك له شێوه‌ی ناپلیۆندا. 6- له ئوسترالیا شه‌وانه دره‌نگ چوونه ده‌ره‌وه قه‌ده‌غه‌یه به جلوبه‌رگی ره‌ش و لاستیكییه‌وه. 7- له وڵاتی نه‌مسا قه‌ده‌غه‌یه خواردنی ئایس كرێم له به‌رده‌می بانكه‌كاندا. 8- لای ئیسرائیلیه‌كان رێگه پێنه‌دراوه رۆیشتنه‌كانیان له 13 هه‌نگاو زیاتر بێت له رۆژانی شه‌ممه‌دا. خاك – ژیمان عبدالرحمان س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure