5/2/2017 10:23 AM

بەرشەلۆنە بە سێ گۆڵی خاوەن سەركەوتنی بەدەست هێنا

یانەی بەرشەلۆنە توانی بەردەوامی دایە ئەنجامە باشەكانی و لە هەفتەی 23 ی لالیگادا سەركەوتنێكی ئاسانی بەشەر یانەی میواندا یبەدەست هێنا.


بەرشەلۆنە بە ئامادەبونی زیاتر لە 83 هەزار هاندەر پێشوازی لە یانەی ئەتلەنتیك بیلباوكردو یارییەكەی بە سی َگۆڵی بێ وەڵام سەركەوتنی بە دەستهێنا.


گۆڵەكانی یارییەكە هەریەكە لە میسیو ئەلكاسێر و ڤیدال تۆمارییان كرد,بەوبردنەوەیەش بەرشەلۆنە خاڵەكانی بەرزبویەوە بۆ 45 خاڵ و بە جیاوازی خاڵێك لە داوی ریاڵ مەدریدی پێشەنگەوەیە بەڵام یانەكەی پێشەنگ دوو یاری كەمتری ئەنجام داوە.


لە چەند ئەنجامێكی تردا ئەتلەنتیكۆ مەدرید بە دوو گۆڵی تۆرێس لە لیگانسی بردەوەو ئیباریش گۆڵی بارانی ڤیا ریاڵی كرد و بە چوارگۆڵی بێ وەڵام سەركەوتنی بەدەست هێنا.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved