به‌ر له ساڵێك وێنه‌ی منداڵێكی نه‌یجیری له تۆڕه كۆمه‌ڵایتییه‌كان بڵاوبووه‌وه، كه له وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وت منداڵه‌كه به جه‌سته‌یه‌كی ته‌واو لاواز‌و پێیه‌كی رووته‌وه له به‌رده‌م ژنێكی دانیماركیدا به ناوی ئه‌نجا ریجرین وه‌ستابوو كه ئاوی ده‌كرد به ده‌میه‌وه. رۆژنامه‌ی "ئیندیپێندتی"ی به‌ریتانی بڵاوی كردبووه كه ئه‌نجا ماوه‌ی دوو ساڵه بڕیاری به‌خێوكردنی ئه‌و منداڵه‌ی داوه‌و له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه چاودێری ده‌كرێت و وه‌ك دایكی به‌خێوی ده‌كات. هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه وێنه‌كانی منداڵه نه‌یجیریه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه كه له ته‌ندروستییه‌كی باشدایه‌وه‌و كێشی زیادی كردووه‌و له‌لایه‌ن ئه‌نجاوه ناونراوه (هۆپ) واته هیواو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی منداڵێك بۆ ژیان. دوای ساڵێك ئه‌نجا وێنه‌ی هۆپی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ته‌مه‌نی 3 ساڵه‌و ته‌ندروستی باشه‌و وێنه‌كه وێنه‌ی یه‌كه‌م رۆژی چوونی هۆپه بۆ خوێندنگا. جێی باسه، به‌ر له سێ ساڵ ئه‌نجا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا له رێگه‌ی رێكخراوی (ACAEDF)به مه‌به‌ستی یارمه‌تی دانی منداڵان روویان له وڵاتی نه‌یجیریا كردووه. له‌وێ چاویان به منداڵێك كه‌وتووه كه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان له‌لایه‌ن خێزانه‌كه‌یه‌وه فڕێدراوه به‌و هۆكاره‌ی كه خێزانه‌كه‌ی كاره‌ساتێكی ناخۆشیان به‌سه‌ردا هاتووه‌و وا وێنایان كردووه كه هۆكاره‌كه‌ی له‌دایكبوونی منداڵه‌كه‌یان بووبێت، بۆیه وه‌ك سزایه‌ك خستوویانه‌ته سه‌ر شه‌قام تاكو ژیان له‌ده‌ستده‌دات. خاك – ژیمان عبدالرحمان س/ CBC
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure