لە یارییەكانی هەفتەی 24ی خولی پریمەرلیگدا یانەی مانسیتی لە نێوی یاریگای خۆیدا سەركەوتنێكی قورسی بەدەست هێنا.
لەو یارییەدا كورانی گواردیۆلا بەرامبەر یانەی سوانزی یاریان دەكرد توانیان یارییەكە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە سودی خۆیان كۆتایی پێبهێن كە هەردوو گۆڵی یارییەكە خیسۆسی یاریزانی نوێی یانەكە تۆماری كرد.
بەوبردنەوەیەش مانسیتی خاڵەكانی بەرز بویەوە بۆ 49 خاڵ و پلەی سێیەمی گرتووە هەروەها سوانزی بە 21 خاڵ لە پلەی 17 هەدایە.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure