6/2/2017 09:23 AM

وه‌رزشكردن ته‌مه‌ن درێژ ده‌كات

له‌ نوێترین بڵاوكراوه‌كانی زانایانی بواری ته‌ندروستی له‌ باره‌ی وه‌رزشكردن، ئاشكرای ده‌كه‌ن كه‌ به‌هۆی وه‌رزشكردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان ژیانیان ده‌پارێزن و هه‌روه‌ها ته‌مه‌نیان درێژتر ده‌بێت.

زانایان ئاشكرای ده‌كه‌ن كه‌ ته‌نها ۱۵ خوله‌كیش سوودی هه‌یه‌ بۆ باری ته‌ندروستی مرۆڤ، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزی بكات و هه‌روه‌ها دووربێت له‌ توشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌ مه‌ترسیداره‌كان.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌ كاته‌كانی وه‌رزشكردن ده‌ده‌ن و پێیانوایه‌ ئه‌و مرۆڤانه‌ی رۆژانه‌ ۳۰ خوله‌ك گرنگی به‌ وه‌رزشكردن ده‌ده‌ن، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ پارێزیكردن و ته‌مه‌ندرێژی ده‌بن، هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا ۷۵ خوله‌ك وه‌رزشكردن هه‌مان سوودی هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ.

جگه‌ له‌ وه‌رزشكردن به‌ به‌رده‌وامی، هه‌روه‌ها رۆژانه‌ پاسكیل لێخوڕین و پیاسه‌كردن سوودی هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی مرۆڤه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی گرنگی به‌ باری ته‌ندروستیان بده‌ن.

خاك – س/ ئاژانسه‌كان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved