گۆڤاری ستایل له باره‌ی كێشه‌ی نووستنی منداڵی تازه له‌دایكبوو رێنمایی ده‌دات. بۆ ئه‌وه‌ی دایكان تێگه‌یشتنیان بۆ دروست ببێت له‌سه‌ر شێوازی به‌رنامه‌ی نووستنی منداڵه‌كانیان، پزیشكان داوا ده‌كه‌ن دایكان ئه‌م رێنماییانه جێبه‌جێ بكه‌ن، جگه له منداڵه‌كانیان هه‌روه‌ها دایكانیش سوود له كاتی نووستنیان وه‌رده‌گرن. پزشكانی بواری ته‌ندروستی پێیانوایه به‌هۆی دروستكردنی ریتم منداڵی تازه له‌دایكبوو زیاتر هه‌ست به هاتنی كاتی نووستن ده‌كات، چونكه منداڵه‌كان هه‌موویان له ماوه‌ی هه‌موو دوو كاتژمێردا هه‌ست به كاتی نووستن ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها رێنمایی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر كاتی شیردانی منداڵان كه له ماوه‌ی هه‌موو ۳ كاتژمێرێكدا منداڵی ساوا پێویستی به خواردنی شیر هه‌یه، بۆیه مه‌هێڵه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بخه‌وێت، گه‌ر منداڵه‌كه‌ت رۆژانه زیاتر بخه‌وێت له شه‌واندا به‌خه‌به‌ره، به‌وشێوه‌یه‌ش دایكه‌كه زیاتر هیلاك ده‌بێت. له‌كۆتاییدا رێنمایی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر به‌خه‌به‌ركردنه‌وه‌ی منداڵان بۆ ئه‌وه‌ی له رۆژدا كه‌متر بخه‌ون، بۆ ئه‌وه‌ش دایكان پێویسته به هێمنی به‌خه‌به‌ریان بهێنن، بۆ نموونه به‌تانییه‌كه‌ی لێبكه‌ره‌وه تا به‌خه‌به‌ر دێت. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure