7/2/2017 10:10 AM

كاتی یارییە دواخراوەكەی ریاڵ مەدرید ئاشكرا كرا

لە راگەیاندنێكیدا یەكێتی توپی پێی ئیسپانیا كاتی یارییە دواخراوەكەی یانەی ریاڵ مەدریدی ئاشكرا كرد كە لە میانەی هەفتەی 16ی خولەكە ئەو یارییە دواخرابوو.

یانەی ریاڵ مەدرید بەهۆی بەشداریكردنی لە جامی جیهانی یانەكانەوە ئەویارییەی ئەنجام نەدا و بریارە لە رێكەوتی 22-2-2017 ئەو یارییە ئەنجام بدرێت لە نێوان یانەی ریاڵ مەدرید و یانەی ڤالەنسیا  دەبێت.

دوای ئەویارییە ریاڵ مەدرید یارییەكی دواخراوی تری هەیە كە لە هەفتەی 22 خولەكە بەرامبەر یانەی سلێتا فیگۆ دەبوو یاری بكات بەڵام بەهۆی خراپی كەش و هەواوە ئەویارییەش دوارخرا كە هەتا ئێستا كاتەكەی دیاری نەكراوەكە بەوهۆیەوە بووە هۆی نارەزاییەكی زۆر لای یانەی مەدرید . 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved