متمانه‌كردن یه‌كێكه له خاڵه هه‌ره گرنگه‌كان له نێوان په‌یوه‌ندی هاوسه‌راندا، بۆیه پێویسته هه‌میشه متمانه هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ئاسان نیه چونكه له‌پڕدا چه‌ند حاڵه‌تێك دروست ده‌بێت و گومان دروست ده‌كات. له كاتێكدا هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی بچوك راستگۆ نیه له‌گه‌ڵتدا ئاساییه، به‌ڵام له‌وكاتانه كه زیاد له‌پێویست هه‌ست به بێزاری ده‌كه‌یت زۆر ئاساییه گه‌ر بڕیاڕبده‌یت به‌پێی بۆچوونی پزیشكانی ده‌روونی لێكۆڵینه‌وه بكه‌یت. هه‌ركاتێك شتێك رووده‌دات ئاگاداربه گه‌ر هه‌ست به بێزاری ده‌كه‌یت به‌رده‌وام پرسیار بكه تا وه‌ڵامێكی دروست وه‌رده‌گریت، گه‌ر راستگۆ نه‌بوو بزانه شتێك هه‌یه كه ده‌یشارێته‌وه. پزیشكانی بواری ده‌روونی پێیانوایه كه خانمان هه‌ستیان زۆر به‌هێزه‌و ده‌توانن هه‌ستبكه‌ن له‌كاتێكدا مێرده‌كه‌ی راستگۆ نیه له‌گه‌ڵیدا. پزیشكانی بواری ده‌روونی ده‌شڵێن كه راسته هه‌ستی خانمان زۆر به‌هێزه‌و پێویسته متمانه‌ی پێبكه‌یت، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا ئه‌و هه‌سته په‌یوه‌ندی به ترس و نه‌بوونی متمانه‌و غیره‌وه هه‌یه كه زاڵده‌بێت به‌سه‌ر هه‌ست و بیركردنه‌وه‌تدا، بۆیه رێنمایی ده‌ده‌ن له‌سه‌رئه‌وه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌خۆوه گومان دروست مه‌كه له به‌رامبه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌تدا گه‌ر هیچ خاڵێكی لاوازت له‌به‌رده‌ست نه‌بوو و هیچ به‌ڵگه‌یه‌كت نه‌بێت. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure