پزیشكانی بواری ده‌روونی ئه‌و كردارانه ئاشكرا ده‌كه‌ن كه ده‌بنه هۆكاری ته‌مه‌ڵی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا روونیده‌كه‌نه‌وه كه چۆن جوڵه‌كردن و خواردنه به‌سووده‌كان هۆكارن بۆ به‌هێزكردنی مێشكی مرۆڤ، به‌هه‌مانشێوه چه‌ند كردارێكیش هه‌ن كه توانای مێشك لاواز ده‌كه‌ن. ئه‌وانیش: 1- ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رده‌وام دووكه‌ڵی جگه‌ره هه‌ڵده‌مژن توانای مێشكیان به‌ره‌و لاوازبوون ده‌چێت، به‌پێی توێژینه‌وه‌كان گه‌وره‌ترین هۆكاره بۆ ته‌مه‌ڵی منداڵان و خوێندكاران. 2- له ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكان ده‌رده‌كه‌وێت كه خه‌فه‌ت به به‌رده‌وامی توانای مێشك لاواز ده‌كات، جگه‌له‌وه‌ش هۆكاره بۆ نه‌خۆشی له‌بیرچوونه‌وه. 3- خۆراكی زیانبه‌خش زیان ده‌گه‌یه‌نێت به باری ته‌ندورستی، به‌هه‌مانشێوه قه‌ڵه‌وی توانای مێشك لاواز ده‌كات. 4- به‌هۆی خواردنی شه‌كر یان زۆر خواردنی شیره‌مه‌نی ته‌ندروستی مێشك به‌ره‌و لاوازبوون ده‌ڕوات، هه‌روه‌ها روبه‌ڕووی بیرچوونه‌وه‌ش ده‌بیته‌وه، باشتره گرنگی به خواردنی چه‌ره‌س بدرێت له‌جیاتی شیرینی. 5- بنێشت كاریگه‌ری زیانبه‌خشی به‌سه‌ر مێشكه‌وه هه‌یه. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure