8/2/2017 10:01 AM

بەرشەلۆنە بە بێ سوارێز گەیشتە یاری كۆتایی

 لە میانەی یاری یەكەمی  قۆناغی چوار گۆشەی زێرینی یارییەكانی جامی شای ئیسپانیاو لە یاری گەرانەوەدا یانەی بەرشەلۆنە لە نێو یاریگای گامپنۆدا پێشوازی لە یانەی ئەتلەنتیكۆ مەدرید كرد.


لە یاری پێشودا یانەی بەرشەلۆنە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك سەركەوتنی بەدەست هێنابوو بۆیە لەم یارییەدا تەنها بەرگری دەكرد,بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا سوارێز توانی لە خولەكی 43 گۆڵێ بۆ بەرشەلۆنە تۆمار بكات.


لەگێمی دووەمدا یانەكەتەلۆنیەكە گەرانەوە یاریگای خۆیان و ئەتلەنتیكۆشە هێرش بردن دەستی پێكرد و لە خولەكی 57 دادوەر سیچرجوچ رۆبێرتۆی لە بەرشەلۆنە بە كارتی سور كردە دەرەوە.


دواتر لێدانێكی سزا بۆ یانەی میوان گیرا بەڵام كامێرۆ لێدانەكەی لەدەستدا دواتر لە پاسێكی كریزمان یەكەم  گامێرۆ یەكەم گۆڵی یاریەكەی بۆ مەدریدییەكان تۆماركرد بەڵام ئەو گوچڵە بەس نەبوو دەبو بە جیاوازی چەند گۆڵێك یارییەكە ببەنەوە بۆ ئەوەی بگەنە یاری كۆتایی.


پاشان لەخولەكی 69 كاراسكۆ لە ئەتلەنتیكۆ كرایە دەرەوەی یاریگای بەكارتی سور دواتر لە خولەكی 84 دا دادوەر سوارێزی لە یانەی بەرشەلۆنە بە دوو كارتی زەرد كردە دەرەوەی یاریگا و بێ بەشی كرد لە یاری كۆتایی جامەكە ,بە ئەنجامی چون و گەرانەوە بەرشەلۆنە بە سێ گوچڵ بەرامبەر دوو گۆڵ خۆی گەیاندە یاری گوچتایی جامەكەو چاوەرێی براوەی یانەكانی ئەلاڤێس و سێلتا فیگۆ دەكات. 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved