8/2/2017 10:15 AM

رۆما بە گۆڵبارانكردنی فیۆرەنتینا خۆی گەیاندە پلەی دووەمی خولەكەی

لە یارییەكانی هەفتەی 23 ی خولی پلەیەكی ئیتاڵیا كە بە سێَریا ئەی ناسراوە لە دوای یاری هەفتەداو لە یاری لوتكەدا رۆما لە پایتەخت پێشوازی لە یانەی فیۆرەنتینا كردو یارییەكەی لێ بردەوە.


رۆما توانی چوار جار گۆڵی یانەی میوان بەسەر بكاتەوە كە دوو جار لە لایەن دیزیكۆ و جارێك لەلایەن نایگۆلان و فازگوێز كۆتا گۆڵی تۆمار كرد كە سێ خاڵی ئاسانی هەفتەیان بردەوە.


بەوبردنەوەیەش رۆما ئێستا خاوەنی 50 خاڵەو لە پلەی دووەمی خولەكەدێت دوای یانەی یۆڤاتۆس كە پێشەنگی گرتووە .




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved