توشبوون به نه‌خۆشی سه‌ره‌ڕای ئازار‌و ناخۆشییه‌كانی به‌ڵام هه‌ندێكجار مرۆڤه‌كان توشی رووداوی نامۆ ده‌كات، یه‌كێك له‌و رووداوانه‌ش به‌سه‌ر ژنێكی به‌ریتانیدا هات كه نه‌خۆشییه‌كه‌ی بووه هۆی فێربوونی 7 زمانی جۆراوجۆر. تیری وایت، یه‌كێكه له ژنه نامۆكانی شاری "یوكشیر" له باكوری خۆرئاوای به‌ریتانیا، كه ده‌توانێت به زمانه ناوخۆیی و بیانییه جیاجیاكان بدوێت، ئه‌ویش به‌هۆی توشبوونی به نه‌خۆشی (Migraines) واته دروستبوونی ئازار‌و سستی له نیوه‌ی سه‌ردا. مایگرێنس نه‌خۆشییه‌كه كه له 60 مرۆڤی گۆی زه‌ویدا ته‌نها كه‌سێك توشی ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه ده‌توانێت به زمانه سه‌یرو جۆراوجۆره‌كان بدوێت. رۆژنامه‌ی "ده‌یلی ئێكسپرێس"ی به‌ریتانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، تیری ده‌توانێت به 7 زمانی جیا وه‌ك زمانه‌كانی "شاری لیڤه‌رپوڵ، نیو كاسڵ، زمانه‌كانی ئوستراڵی، جامایكا، ئیرله‌ندی،...هتد" بدوێت. رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، تێری له ساڵی 2006 دا توشی رووداوێك بووه، له‌و رۆژه‌دا هه‌ستی به‌هیچ شتێكی نامۆ نه‌كردووه، به‌ڵام رۆژی دوای رووداوه‌كه كاتێك چووه‌ته سه‌ر كاره‌كه‌ی نه‌یتوانیوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانیدا بكات، به‌ڵام دوای 24 كاتژمێر توانیویه‌تی به زمانی شاری لیڤرپوڵ بدوێت. تێری ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كه‌یدا ماوه‌ته‌وه كه پزیشكه‌كان نه‌یانتوانیوه ده‌ستنیشانی كێشه ته‌ندروستییه‌كانی بكه‌ن. له باره‌ی بارودۆخی خۆیه‌وه، تێری بۆ ده‌یلی ئێكسپرێس وتویه‌تی "له سه‌ره‌تادا هه‌ستم به دڵته‌نگی ده‌كرد له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌خۆشییه‌دا، چونكه دوودڵ بووم له كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵك به‌رامبه‌رم، هه‌روه‌ها دڵته‌نگ بووم به‌وه‌ی چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌خۆشییه‌دا بمێنمه‌وه، به‌ڵام ئێستا لام ئاساییه، كاتێكیش هاوڕێكانم یان خوشكه‌كانم به‌رامبه‌ر قسه‌كردنم پێده‌كه‌نن، پێیان ده‌ڵێم پێبكه‌نن به‌ڵام ئێستا كه ئه‌دوێم به زمانێكه‌و نازانم زمانی داهاتووم چی ده‌بێت. خاك – ژیمان عبدالرحمان س/ شاشه نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure