9/2/2017 09:57 AM

ئالاڤێس بۆیەكەمجار گەیشتە یاری كۆتایی

لە یاری دووەمی قۆناغی چوار گۆشەی زێرینی جامی شای ئیسپانیاداو لە یاری نێوان هەردوو یانەی سێلتا فیگۆ  و دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس لە یاری گەرانەوەی جامەكە بە یەك گەیشتن.

یاری چون هەردوو یانە بە بێ گۆڵ یەكسان بوون بەڵام لەم یارییەدا هەردوو یانە زۆر هەوڵی سەركەوتنیان ئەدا هەتا خولەكی 82 یەكەم گۆڵی یارییەكە دواكەوت كاتێك یاریزانی یانەی ئەلاڤێس ئیدەر ئەنتۆنیۆ تاكە گۆڵی یارییەكەی تۆمار كردو خۆیان گەیاندە یاری كۆتایی جامەكە  كە بۆ یەكەمجارە لە مێژوی یانەكەدا بگاتە ئەو قۆناغە.

بریارە لە یاری كۆتایی ئالاڤێس رووبەرووی یانەی بەرشەلۆنە ببێتەوە كە بەرشەلۆنەش لە سەر پشتی ئەتلەنتیكۆ گەیشتە ئەوقۆناغە ,شایانی باسە ئالاڤێس لەم وەرزەدا لە یاری لالیگادا لە بەرشەلۆنەی بردەوە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك. 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved