رۆژنامه‌ی "زه تیلیگرافی"ی به‌ریتانی راپۆرتێكی ده‌رباره‌ی به‌شێك له كه‌لتوورو شته نامۆكانی وڵاتی روسیا بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رسوڕمانی خوێنه‌رانی رۆژنامه‌كه. به‌شێك له كه‌لتووره‌كانی روسیا كه رۆژنامه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه: 1- ئستوریا: هۆتێلێكه له شاری سانكت بترس بورغ، كه شوێنی حه‌وانه‌وه‌و ئاهه‌نگگێڕانی هیتله‌ر بووه دوای سه‌ركه‌وتن و چوونه ناو شاری لینین گراد. 2- گه‌وره‌ترین مۆزه‌خانه له روسیا: ئیرمیتاج له شاری سانكت به‌ترس بورغ له‌و مۆزه‌خانه‌یه‌دا نزیكه‌ی 70 پارچه‌ی مێژوویی بوونی هه‌یه، كه له‌لایه‌ن ئاژه‌ڵان و مشكه‌وه ده‌پارێزرێت، ئه‌م كه‌لتووره‌ش له‌لایه‌ن یلیزافیتا كوڕی ئیمپڕاتۆر بترس داهێنراوه. 3- سپوتنیك: واته رۆژی كاركردنی خۆویستی، له‌و رۆژه‌دا دانیشتوانی روسیا به خۆویستی ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و شه‌قامه‌كان پاكده‌كه‌نه‌وه، ئه‌م كه‌لتووره‌ش له دوای شۆڕشی به‌لشیفی دروست بووه‌و تائێستا به‌رده‌وامه. 4- هاووڵاتیانی روسیا له ده‌ریا به‌ستووه‌كان و به‌فردا مه‌له ده‌كه‌ن له وه‌رزی زستاندا. 5- له روسیا په‌یكه‌ری ئه‌و مه‌یمونه هه‌یه كه بۆ یه‌كه‌مجار نێردرایه بۆشایی ئاسمان له ساڵی ١٩٥٧. 6- وشه‌ی فودگا، له فوداوه وه‌رگیراوه واته‌ی "ئاو" ده‌به‌خشێت. 7- وێسته‌گاكانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له روسیا جوانترین وێسته‌گانی جیهانن، تازه‌ترین شه‌مه‌نده‌فه‌ریش له روسیا ناوی "ئه‌كفاریل"ه كه دیمه‌نه‌كانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه ده‌بینرێت. 8- ماوه‌یه‌كی زۆره تۆڕی گه‌یاندنی نهێنی له شاری مۆسكۆدا بوونی كه هه‌یه به مه‌به‌ستی سه‌ربازی به‌كاردێت. 9- ژماره‌ی ژنان له روسیادا به 11 ملیۆن زیاتره له پیاوان. 10- تیمی كاركردن له چێشتخانه‌یه‌كی روسیادا له دووانه‌كان پێكدێت. 11- روسیا خاوه‌نی درێژترین رووباری ئه‌وروپایه به ناوی "ڤولگا". 12- روسیه‌كان سركه له هه‌موو جۆره خواردنێك دروست ده‌كه‌ن. 13- ساردترین ناوچه‌ی روسیا گوندی "ئه‌ویمیاكون"ه كه له ساڵی 1933 پله‌ی گه‌رمی گه‌یشتووه‌ته 67.7 پله‌ی ژێر سفر. 14- له ته‌واوی وڵاتی روسیادا 11 جۆر كاتی جیاواز هه‌یه. 15- ته‌مه‌نی ناوه‌ندی پیاوان له روسیادا 63 ساڵه‌و ته‌مه‌نی ناوه‌ندی ژنان 75 ساڵه. خاك – ژیمان عبدالرحمان س/ بنتجبیل
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure