9/2/2017 02:03 PM

5 رێنمایی بۆ ئه‌وه‌ی خۆشگوزه‌ران بیت

له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی ته‌مه‌ن و به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی ساڵێكی نوێ، زۆربه‌ری مرۆڤه‌كان له‌مكاتانه‌دا پێداچوونه‌وه‌ی به‌رنامه‌كانی ژیانیان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له‌ كاتی كۆبونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵدا له‌ناو خێزاندا یان له‌گه‌ڵ هاوڕێكانتدا گه‌ر هه‌ست به‌ ناڕه‌حه‌تی ده‌كه‌یت له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی ساڵێكی تردا، ئه‌وا گرنگی به‌م رێنماییانه‌ بده‌ بۆ ئه‌وه‌ی دڵخۆش بیت و هه‌ست به‌ خۆشگوزه‌رانی بكه‌یت.

1- گه‌ر زیاتر سه‌ركه‌وتنه‌كانی كه‌سانی چوارده‌ورت له‌به‌رچاوه‌ له‌ جیاتی سه‌ركه‌وتنه‌كانی خۆت، لیستێك دروست بكه‌ به‌ هه‌موو سه‌ركه‌وتنه‌كانت و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی له‌ ژیانتدا هه‌ته‌ بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزه‌ران بیت به‌وه‌ی به‌ده‌ستت هێناوه‌.

2- گرنگی به‌ ئه‌نجامدانی حه‌زو ئاره‌زووه‌كانت بده‌ چ جموجوڵێكت پێخۆشه‌ ئه‌وه‌ بكه‌، به‌ڵام به‌ئاگابه‌ له‌ كاری مه‌ترسیدار نزیك مه‌به‌ره‌وه‌ با روبه‌ڕووی رووداو نه‌بیته‌وه‌.

3- گه‌ر له‌گه‌ڵ كه‌سانێك ناخۆشیت هه‌یه‌ هه‌وڵبده‌ لێبورده‌ بیت و ئاشتیخواز به‌، چونكه‌ هێشتنه‌وه‌ی ناخۆشی له‌دڵدا زیان به‌ باری ته‌ندروستی و ده‌روونی ده‌گه‌یه‌نێت.

4- گرنگی به‌ به‌ستنی په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی بده‌ بۆئه‌وه‌ی كاتێكی خۆش به‌سه‌ربه‌ریت و په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی گرنگه‌ بۆ مرۆڤ.

5- به‌رده‌وام گرنگی به‌ پێكه‌نین بده‌، له‌ ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی توێژه‌ران ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ به‌هۆی پێكه‌نینه‌وه‌ دڵیشت خۆش ده‌بێت.

خاك – س/ ئاژانسه‌كان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved