له‌كاتێكدا په‌نجه‌ت بڕیبێت و ئازارت زۆره، ده‌توانیت به‌هاراتی بیبه‌ری سوور به‌كاربهێنیت بۆ وه‌ستاندنی خوێنه‌كه‌ت، به‌دڵنیاییه‌وه به‌هاراتی بیبه‌ری سوور خوێن له ماوه‌ی چه‌ند چركه‌یه‌كدا ده‌وه‌ستێنێت، خۆت له‌وكاته‌دا باوه‌ڕ به خۆت ناكه‌یت كه بێجگه له وه‌ستاندنی خوێن، له‌هه‌مانكاتدا هه‌ست به برژاندنه‌وه‌و ئازاری شوێن برینه‌كه ناكه‌یت، هه‌روه‌ها به‌هاراتی بیبه‌ری سوور خوێنی لوت و گه‌ده‌و قورگ ده‌وه‌ستێنێت، به شێوه‌یه‌ك كه له‌وكاته‌دا ده‌توانیت به‌ڕووتی به‌هاراتی بیبه‌ری سوور بخۆیت بۆ چاره‌سه‌ری برین. له‌سه‌ر به‌هاراتی بیبه‌ری سوور پزیشكان ده‌ڵێن: له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌هاراتی بیبه‌ری سوور به رێژه‌یه‌كی به‌رز ڤیتامینی K له‌خۆگرتووه، كه ئه‌وجۆره ڤیتامینه‌ش توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه پرژانی خوێن بوه‌ستێنێت. هه‌روه‌ها پزیشكان ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه‌ڕوو كه له كاتی جه‌نگی جیهانیدا به‌هاراتی بیبه‌ری سوور وه‌ك ڤیتامین به‌سه‌ر شوێنبرینی سه‌ربازه‌كاندا كراوه، وه‌ك چاره‌سه‌ر بۆ وه‌ستاندنی خوێنی شوێنبرینی گوللـه‌ی سه‌ربازه‌كان. پزیشكان ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه كه به‌هاراتی بیبه‌ری سوور بۆ پاككردنه‌وه‌ی خوێن زۆر به‌سووده، هه‌روه‌ها بۆ ئیلتیهاب به‌كاردێت، چونكه دژی به‌كتریاو كه‌ڕووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بۆ برینی بچوك و گه‌وره‌ش به‌كاردێت. خاك – س/ ترێندیستایل
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure