پزیشكان سه‌رنج ده‌خه‌نه سه‌ر خواردنی شیرینی و رێنمایی ده‌ده‌ن بۆ دووركه‌وتنه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه زیان به باری ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت. پزیشكانی بواری ته‌ندروستی ئه‌م خاڵانه ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دووركه‌وتنه‌وه له خواردنی شیرینی ئاسان بێت. 1- هه‌رگیز شیرینی مه‌كڕه‌و هه‌وڵبده له ماڵدا نه‌بێت، له‌وكاتانه‌ی حه‌ز به شیرینی ده‌كه‌یت و له‌به‌رده‌ستت نه‌بێت ئه‌وا زیاتر گرنگی به خواردنی به‌سوود ده‌ده‌یت له جیاتی شیرینی. 2- گرنگی به نانخواردنی ژه‌می به‌یانیان بده بۆ ئه‌وه‌ی كه‌متر حه‌ز به شیرینی بكه‌یت، هه‌روه‌ها گرنگی به خواردنی پڕۆتین بده له‌گه‌ڵ میوه‌و سه‌وزه‌و هه‌روه‌ها چه‌ره‌س. 3- له كاتێكدا حه‌ز به شیرینی ده‌كه‌یت گرنگی به خواردنه‌وه‌ی په‌رداخێك ئاو بده، یان كه‌مێك ئاوی لیمۆ له‌گه‌ڵ په‌رداخێك ئاو تێكه‌ڵبكه، هه‌روه‌ها تێكه‌ڵكردنی كه‌مێك خه‌ل له‌گه‌ڵ په‌رداخێك ئاودا سوودی هه‌یه بۆ نه‌هێشتنی ئاره‌زووی شیرینی له‌وكاته‌دا. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure