رۆژی 10-2-2017 كۆمپانیای "تۆیۆتا" له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كردووه كه ئۆتۆمبێلی (كورولا) زۆرترین خواستی له‌سه‌ر بووه له جیهاندا. له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: كۆمپانیای تۆیۆتا، 316.1 ملیۆن ئۆتۆمبێلی جۆری كورولای له 150 وڵاتی جیهاندا فرۆشتووه له ساڵی 2016 دا. كۆمپانیاكه ئاشكراشی كردووه: تۆیۆتا كورولا ریزبه‌ندی یه‌كه‌می له نێوان 3500 كۆمپانیای جیاوازی بواری ئۆتۆمبێلدا گرتووه. ئۆتۆمبێلی "تۆیۆتا كورولا" له ساڵی 1966ـه‌وه به‌رهه‌مده‌هێنرێت، له ساڵی 1997 یشدا پڕفرۆش‌ترین جۆری ئۆتۆمبێل بووه. كۆمپانیای تۆیۆتا خاوه‌نی 16 كارگه‌ی دروستكردنی ئۆتۆمبێله‌و پڕفرۆش‌ترین جۆره به‌هۆی دیزاینه ناوازه‌كانیه‌وه له‌بواری ئۆتۆمبێلدا. خاك – ژیمان عبدالرحمان س/ العالم
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure