له توێژینه‌وه‌ی زانایانی بواری پزیشكیدا ده‌رده‌كه‌وێت كه ڤیتامین سی هاوكاره بۆ ئه‌وه‌ی چرچی له‌سه‌ر پێستی ده‌موچاو دروست نه‌بێت. ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه‌ڕوو كه چه‌ندین ساڵه پزیشكان به‌دوای ئه‌وجۆره خواردنانه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه ده‌بنه هۆكار بۆ پاراستنی پێست دوور له دروستبوونی چرچی، هه‌روه‌ها كۆمپانیاكان له رێگای فرۆشتنی ده‌رمانه‌وه هه‌وڵیان بۆ داوه. له‌وڕووه‌وه پزیشكان رێنمایی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر خواردنی ئه‌وجۆره خواردنانه‌ی كه پێكهاتوون له ڤیتامین (سی) به‌وهۆیه‌ی كه باشترین چاره‌سه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی روبه‌ڕووی چرچی نه‌بیته‌وه. هه‌روه‌ها ئاماژه ده‌ده‌ن به خواردنی پرته‌قاڵ و كێوی و بیبه‌ری زه‌ردو بیبه‌ری تون كه پێكهاته‌ی ڤیتامین (سی)ن. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure