12/2/2017 09:59 AM

بەرشەلۆنە بە نیو دەرزەن و ریاڵ مەدرید لە درەوەی یاریگای خۆی بردنەوەیان بەدەست هێنا

لە یارییەكانی هەفتەی 22 ی خولی لالیگا ستان درەدا یانەی بەرشەلۆنە سەركەوتنێكی ئاسانی بەسەر یانەی ئالا ڤێسدا بەدەست هێنا.


لە ویارییەدا بەرشەلونە بە شەش گۆڵی بێ وەڵام پێشوازی لە ویانەیە كرد كە لە یاری كۆتایی جامی ئیسپانیا رووبەرووی یەك بونەتەوە.


كۆڵەكانی یارییەكە سوارێز دوو گۆڵو نیمار و راكێتج و میسی هەریەكە گۆڵێك وە دواگۆڵیش  یاریزانی یانەی ئالاڤێس ئەلێكسیز بە هەڵە لەخۆیانی تۆمار كرد,بەوبردنەوەیەش بەرشەلوچنە لە 22 یاریدا بە 48 خاڵ لە پلەی دووەمی خولەكەدایەو ئالاڤێس بە 27 خاڵ لە پلەی 12 دابە.


لەیارییەكی تردا یانەی ریاڵ مەریدی پێشەنگ لەدەرەوەی یاریگای خۆی سەركەوتنێكی گرنگی بەدەست هینا كاتێك بە سێ گۆڵ بەرامبەر گوچڵێك لە یانەی ئۆسەسۆنای دواپلەی خولەكە بەدەست هێنا هەرچەندە ئاستێَكی بەرزیان پێشكەشكرد بەڵام ریاڵ مەدرید توانی سێ خاڵی یارییەكە بە سێ گۆڵی رۆناڵدۆ و فازكوێز و ئیسكۆ بەدەست بهێنێت,ئیچستا ریالچ مەدرید بە 20 یاری لە پێشەنگی خولەكەدایە بە 49 خاڵ و دوو یاری دواخراویشی هەیە. 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved