12/2/2017 10:00 AM

چین دارستانی ستوونی دروست ده‌كات

وڵاتی چین كه‌ پێشه‌نگی داهێنان و دروستكراوه‌ ناوازه‌كانه‌، له‌ كارێكی ئه‌ندازه‌یی نوێدا دارستانێكی ستوونی دروست ده‌كات.

له‌ شاری نانجینغی رۆژهه‌ڵاتی چین، كۆمپانیایه‌كی ئه‌ندازه‌ی ئیتاڵی به‌ناوی "ستیفانو بیۆری" ژماره‌یه‌ك باڵه‌خانه‌ی پڕ له‌ سه‌وزایی دروست كردووه‌، وا بڕیاریشه‌ له‌ ساڵی 2018 پڕۆژه‌كه‌ ته‌واو ببێت.

باڵه‌خانه‌كان به‌ باڵه‌خانه‌ی نانجینغ ناسراون و یه‌كه‌م دارستانی ستوونین له‌ ئاسیادا، كه‌ به‌رزی هه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌كیان 94.199 مه‌تره‌و هه‌ریه‌كه‌یان 1000 دره‌ختی جۆراوجۆر له‌خۆده‌گرێت و به‌ هه‌موو باڵه‌خانه‌كانیش توانای به‌رهه‌مهێنانی 60 كگم ئۆكسجینیان ده‌بێت.

باڵه‌خانه‌كان نوسینگه‌، مۆزه‌خانه‌، هۆتێل، خوێندنگاو یانه‌ جۆراوجۆره‌كان له‌خۆده‌گرێت. له‌گه‌ڵ بوونی بالكۆن بۆ بینینی دیمه‌نی دارستانه‌ ستوونیه‌كه‌.

خاك – ژیمان عبدالرحمان
س/ Boredpanda







زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved